هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامی كۆتایی قۆناغی سێی پرۆژه‌ی تواناسازیی راده‌گه‌یه‌نرێت
راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان بۆ كاروباری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئاشكرایكرد:
هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامی كۆتایی قۆناغی سێی پرۆسه‌ی تواناسازیی
راده‌گه‌یه‌نرێت.
دكتۆر ئامانج عه‌بدوڵڵا، راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان بۆ كاروباری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، رايگه‌یاند:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی پرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندران، له
ئێستادا پێداچوونه‌وه‌و وردبوونه‌وه له ناو‌و زانیاریی كاندیده‌كانی
قۆناغی سێی پرۆسه‌ی تواناسازیی‌و تانه‌كان ده‌كرێت، وتیشی:"دوای
ته‌واوبوونی ئه‌و كارانه‌ش ئه‌نجامی كۆتایی‌و ناوه‌كانی قۆناغی سێی
پرۆسه‌ی تواناسازیی راده‌گه‌یه‌نرێت". ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كه پێناچێت
گۆڕانكارییه‌كی زۆر به‌سه‌ر ئه‌نجامه به‌راییه‌كاندا بێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجامه
به‌راییه‌كانی خولی سێیه‌می به‌رنامه‌ی تواناسازیی راگه‌یاند، له‌و خوله‌دا
پێشكه‌وتووترین ته‌كنۆلۆجیاو كاریگه‌رترین سیستمی داتابه‌یس به‌كارهێنرا،
پێشكه‌شكاران توانییان له رێگای ئینته‌رنێت‌و به‌شێوازی ئۆنلاین هه‌ر
خۆیان ته‌واوی زانیارییه‌كانیان داخڵ بكه‌ن‌و دۆكیۆمێنته‌كانیان بۆ
وه‌زاره‌ت بنێرن‌و خاڵه كۆكراوه‌كانیان پێشوه‌خت بزانن، هه‌مان ئه‌و خاڵه
كۆكراوانه له داتابه‌یسێكدا به شێوازێكی ئه‌لیكترۆنی و به‌بێ
ده‌ستكاریی له لیستێكدا ریزبه‌ندبوون و بوونه بنه‌مایه‌ك بۆ بڕیاردان،
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش زامنی ته‌واوی شه‌فافیه‌ت‌و ره‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان‌و
دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
له‌م خوله‌دا (٢٤٧) كاندید له بواری پسپۆڕی جیاجیادا بۆ خوێندنی
ماسته‌ر‌و دكتۆرا پاڵێوراون‌و دیاریكردنی بواره پسپۆڕییه‌كان‌و ژماره‌ی
كورسییه‌كان له‌به‌ر رۆشنایی پلان‌و ئه‌وله‌ویه‌ت‌و پێویستی زانكۆكان
بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.