ملتقى مهندسي كردستان
اهلا بك زائرنا الكريم انت غير مسجل لدينا يشرفنا الانضمام الى اسرتنا بالضغط على ( تسجيل ) او الذهاب الى القسم الذي تريد وتمتع بوقتك معنا



 
المجلةالرئيسيةالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 شاندێكی زانكۆى نوتینگهامی به‌ریتانی و وه‌زیرى په‌ر

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
مازن علي حاجي
مدير عام
مدير عام



مُساهمةموضوع: شاندێكی زانكۆى نوتینگهامی به‌ریتانی و وه‌زیرى په‌ر   2010-10-15, 7:37 pm

شاندێكی زانكۆى نوتینگهامی به‌ریتانی و وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ پرسی راهێنانی ‏مامۆستایانی كوردستان ده‌خه‌نه‌ به‌رباس ولێكۆَلینه‌وه‌


سه‌فین دزه‌یی وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانى وه‌زاره‌تدا، ‏پێشوازی له‌ شاندێكی زانكۆى نوتینگهامی به‌ریتانی كرد، كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌رِێزان ‏پرۆفیسۆر فاروق شه‌كیب و د. كاسی گیبسۆن و د. ئینزۆ رامۆ سه‌رۆكی نووسینگه‌ى ‏په‌یوه‌ندییه‌ نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ زانكۆى نوتینگهام.‏

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا سه‌فین دزه‌یی پووخته‌یه‌ك له‌ مێژووى ریفۆرمی په‌روه‌رده‌یی بۆ ‏شاندی میوان روونكرده‌وه‌و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد، بۆ گۆرِینی سیستمی خوێندن سوود ‏له‌ ئه‌زموونی ولاَته‌ پێشكه‌وتووه‌كان وه‌رگیراوه‌و له‌ رێگه‌ى پیاچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن، ‏له‌ هه‌وڵی ده‌ستنیشانكردنى خاڵه‌ لاوازه‌كان و به‌هێزكردنى سیستمه‌كه‌داین.‏


هه‌روه‌ها وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ گرنگی كه‌رتی په‌روه‌رده‌یی له‌ هه‌رێمدا روونكرده‌وه‌و گوتى: ‏ئه‌مساڵ نزیكه‌ى ملیۆن و نێوێك قوتابی و خوێندكار روویان له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن ‏كردووه‌ له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى بنه‌رِه‌تی و ئاماده‌یی و پیشه‌یی و په‌یمانگه‌كانى سه‌ر ‏به‌وه‌زاره‌تی په‌وره‌رده‌و خه‌ڵكیش به‌په‌رۆشه‌وه‌ به‌ره‌و خوێندن ده‌گه‌رِێته‌وه‌.‏


له‌به‌رامبه‌ردا شاندی زانكۆى نوتینگهام ئه‌م هه‌نگاوه‌ ئه‌رێنیانه‌ى وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یان ‏هه‌رێمی به‌رزنرخاندو، پاڵپشتى خۆیان بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم دووپاتكرده‌وه‌.‏


له‌لایه‌كی تره‌وه‌ شانده‌كه‌ پرۆژه‌یه‌كی بۆ راهێنانی مامۆستایانی هه‌رێم خسته‌رِوو بۆ ‏به‌رزكردنه‌وه‌ى توانای مرۆیی مامۆستایان و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وش كرد كه‌ چه‌ندین پرۆژه‌ى ‏ترى هاوشێوه‌یان له‌ ولاَتانی نایجیریا و ئیماراتی عه‌ره‌بی و ئیسپانیاو به‌نگلادێش و ‏تایله‌ند به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆ راهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ى توانای مرۆیی مامۆستایان.‏


وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ش ئه‌م هه‌نگاوه‌ى زانكۆى نۆتینگهامی به‌ریتانی به‌رزنرخاند، كه‌ به‌ ‏هاوكارى ئه‌نجوومه‌نى رۆشنبیریی به‌ریتانی (بریتیش كانسڵ) جێبه‌جێ ده‌كرێت.‏

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
شاندێكی زانكۆى نوتینگهامی به‌ریتانی و وه‌زیرى په‌ر
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
ملتقى مهندسي كردستان :: الاقسام العامة :: جامعات كوردستان-
انتقل الى: